ئەنجلینا جولی: مافی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەیە



ئەستێرەیەكی ناوداری ئەمریکی بێزاری خۆی له بارەی ئەو دۆخه جیاكاری و دووفاقییه دەربڕی، که جیهان له بواری مافەکانی مرۆڤدا پێوەى دەناڵێنێت و دەڵێت: ” مافی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەیە”.

ئەکتەری ئەمریکی ئەنجلینا جولی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەرهێنەری سوری (وەعد ئەلخەتیب)، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە وەک بەشێک لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی “دەوێرین خەون ببینین”، وتی، “دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ لەکارکردن لە بواری مرۆیی ڕاستییەكانمان بۆ دەركەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە بیرۆکەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لەڕێگەی ڕووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەمەوە سەریهەڵدابێت، هەروەها بە مانای بوونی ئامانج و هێڵی ڕوون بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئەوەی، کە دەبێت کەسێک بجوڵێت بۆ گەیشتن بەو مافانە، کە “بەپێویستی دەزانێت ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت”.

ئەنجلینا جۆلی ئاماژەی بەوەدا، کە بۆی دەرکەوتووە کە شتەکان بەم شێوازە سادەیە بەرەوپێش ناچن و دەشڵێت: “فێربووم کە جیهان بەم شێوەیە بەرەوپێش ناچێت، بەڵکو بە شێوازێکی تر، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە ئەم مافانە و دادپەروەری بە هەندێک کەس دەدەین و ڕەنگە بە شێوەیەکی کاتی بیدەین بە کەسانی تر، بەڵام هەندێکیان بەدەستیان ناهێنن… هەرگیز”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا پێیوابوو سنووری ڕوون و هەندێک تێگەیشتن هەیە “تا زیاتر و زیاتر سەیری دەکەین و تێدەگەین کە چۆن بابەتەکە ئەوەندە سادە نییە و ئەمە جیهان نییە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر جولی، نێردەی تایبەتی پێشووی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی بە ئەنقەست بۆردومانی منداڵان و ژنان و خێزانەکان دەکات و بێبەشیان دەکات لە خۆراک و دەرمان و یارمەتییە مرۆییەکان بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Angelina Jolie (@angelinajolie)

ڤایرۆسێك لەناو منداڵان بڵاودەبێتەوە و پزیشكێك ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات
پێشت ڤایرۆسێك لەناو منداڵان بڵاودەبێتەوە و پزیشكێك ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات
بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دواتر بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار