پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لێبوردنی گشتی دەردەكەن

  • 228 بینین

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەكی باڵا پێكهاتووە و كار لەسەر نووسینی پڕۆژە یاسایەك بۆ لێبوردنی گشتی دەكرێت.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس، خولی ڕاهێنانی جیاوازمان کردۆتەوە لە پیشە جیاوازەکاندا و ئێستاش خولی شۆڤاژ و سۆنەر دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن بتوانن هەلی کار مسۆگەر بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆی ئەو پێنج هەزار و 66 کەسەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، بەشداریان لە خولی ڕاهێنانەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە 35%یان ئێستا خاوەنی کاری خۆیانن.

لەبارەی لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان، کوێستان محەمەد وتی، “لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتووە، کە نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی کار و نوێنەری لیژنەی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی تێدان و پڕۆژە یاسایەک ئامادە دەکەن و لێبوردنێکی گشتی دەردەچێت”.

لەبارەی قەیرانی غازەوە قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕوونكردنەوە دەدات
پێشتر لەبارەی قەیرانی غازەوە قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕوونكردنەوە دەدات
دادگای فیدڕاڵی بڕیارێك لەسەر هەرێمی كوردستان دەردەكات
دواتر دادگای فیدڕاڵی بڕیارێك لەسەر هەرێمی كوردستان دەردەكات
پەیوەندیدار