دادگای فیدڕاڵی بڕیارێك لەسەر هەرێمی كوردستان دەردەكات


دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردان لە سكاڵای نادەستووری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم دوادەخات بۆ 15ی مانگی داهاتوو تاوەكو پەرلەمان وەڵامی خۆی دەداتەوە و ئەوكات بڕیاری كۆتایی دەدات.

یوسف محەمەد سادق، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵایەكی لەسەر نادەستووری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم تۆمار كردووە و دەڵێت: “ئەمڕۆ ١٨/ ١٢/ ٢٠٢ یەکەم دانیشتنی دادبینیی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە داواکەمان لەسەر نادەستووری بوونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو”.

ڕاشیگەیاند، سەرەتا دادگا داواکەی ئێمە ژمارە (٢٤٨)ی لەگەڵ ھەر سێ داوای ژمارە (٢٣٣، ٢٣٩، ٢٥٣) یەکخست و وتەی ئێمەی وەرگرت. پاشان پارێزەر و نوێنەری پەرلەمانی کوردستان داوای کاتیان کرد بۆ وەڵامدانەوەی داواکان، نوێنەری سەرۆکایەتیی ھەرێمیش داوای کرد، کە ئەو داوایانەی لەسەر ئەوان کراون ڕەد بکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دادگای باڵای فیدڕاڵی دادبینیی دواخست بۆ ١٥/ ١/ ٢٠٢٣ بۆ پێدانی کات بە داوا لەسەرکراوان بۆ وەڵامدانەوەی داواکان.

داواکە پەیوەندیدارە بە نادەستوری بوونی دەرچونی یاسای ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی دیکەی ھەرێم و داوای ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە كراوە.

پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لێبوردنی گشتی دەردەكەن
پێشت پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لێبوردنی گشتی دەردەكەن
پەرستگایەك لە وان دۆزرایەوە
دواتر پەرستگایەك لە وان دۆزرایەوە
پەیوەندیدار