کۆرۆنا جارێکی دیکە بڵاوبووەتەوە



تەندروستی جیهانی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە ٨٥٠ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ (کۆرۆنا) لە سەرانسەری جیهان لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا بە ڕێژەی ٪٥٢ زیادی کردووە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە هەمان ماوەی ئەمساڵدا ٨٥٠ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاستی جیهانیدا ژمارەی تووشبووانی نوێ لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا لە ٢٠ی تشرینی دووەم تا ١٧ی کانوونی یەکەم بە ڕێژەی ٪٥٢ زیادیکردووە.

سەرەتای ئەم مانگە، ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ خۆی لەگەڵ مرۆڤدا گونجاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە گۆڕانکاری.

نرخی کاڵا و شتومەک لە ژمارەیەک مارکێت هەرزان کرا
پێشت نرخی کاڵا و شتومەک لە ژمارەیەک مارکێت هەرزان کرا
دەزگایەکی ئەمنی هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
دواتر دەزگایەکی ئەمنی هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار