پۆلیس دەربارەی کوژرانی دوو هاووڵاتییەکە ڕوونکردنەوە دەدات



پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەیان دەربارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی چوارقوڕنە دەستپێکردووە کە کوژرانی دوو هاووڵاتی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە لە ڕووداوێکی تەقە کردن کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە نێوان دوو لایەنەوە ڕوویداوە.

ڕوونیشیکردەوە لە ڕووداوەکەدا کەسێك دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە و کەسێکی تریش برینداربووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە کوژراوەکان هەریەکەیان لە لایەنێکی ڕووداوەکە بوون و بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێشت 15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
هەڕەشەی حووسییەکان ڕێڕەوێکی کۆنی نێوان ئەورووپا و ئاسیای زیندوو کردەوە
دواتر هەڕەشەی حووسییەکان ڕێڕەوێکی کۆنی نێوان ئەورووپا و ئاسیای زیندوو کردەوە
ەیوەندیدار