هەڕەشەی حووسییەکان ڕێڕەوێکی کۆنی نێوان ئەورووپا و ئاسیای زیندوو کردەوە



لە کاتێکدا هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەو کەشتیە بازرگانییانەی بە دەریای سووردا تێدەپەڕن، پەڕینەوەی لە نۆکەندی سوێس خستووەتە مەترسییەوە کە نزیکەی سەدا ١٢ی بازرگانی جیهانیی لێوە ئەنجام دەدرێت، سەرلەنوێ ڕێڕەوی بازرگانی کۆنی نێوان ئەورووپا و ئاسیای هێناوەتە ئاراوە.

نۆکەندی سوێس کە دەریای ناوەڕاست بە دەریای سوور دەبەستێتەوە و کورترین ڕێگەیە لە نێوان ئەورووپا و ئاسیا، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٩ەوە ڕۆڵێکی گرنگیی هەیە لە بازرگانیی جیهانییدا.

لە کاتێکدا “Cape of Good Hope” لە پێش نۆکەندی سوێس بەکاردەهات کە ڕێڕەوێکی کۆنی بازرگانییە لە نێوان ئەورووپا و ئاسیا و ڕێگایەکی دوورە، بەهۆی کورتکردنەوەی ماوەی ڕێگاکە و تێچووی کەمیەوە نۆکەندی سوێس پێگەیەکی ستراتیجی لەو ڕێڕەوی بازرگانییەدا پەیدا کرد.

لەگەڵ دروستکردنی نۆکەندی سوێس لە باکووری میسر، کەنداوی بابولمەندە کە بەشێکی پردی پەیوەندی نێوان دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئاسیای پێکهێناوە، بەتایبەتی لە ڕووی گواستنەوەی نەوت بە ڕێگەی دەریای پێگەیەکی هەستیاری وەرگرتووە.

لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، ئەورووپا کە هەوڵیدا پەیوەستبوونی بە وزەی ڕووسی کەم بکاتەوە، ڕووی کردە دابینکەرانی وزە لە ناوچەی کەنداو، ئەمەیش گرنگیی ڕێڕەوی دەریای سووری زیاتر کرد.

هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکانی “پەیوەست بە ئیسرائیل” لە دەریای سوور، بووەتەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی گەشتەکانیان لە دەریای سوور هەڵپەسێرن و خۆیان بەدوور بگرن لە تێپەڕبوون بە نۆکەندی سوێسدا.

کۆمپانیاکان بەبێ چوونە دەریای سوور کەشتیە بازرگانییەکانیان لە ڕێگەی “Cape of Good Hope”ەوە بەرەو ئاڕاستەی باشووری ئەفریقا دەبەن، بەمەش ئەو ڕێڕەوە کۆنە بازرگانییەی نێوان ئەورووپا و ئاسیا بووەوە بە بابەتی ڕۆژەڤ.

 

پۆلیس دەربارەی کوژرانی دوو هاووڵاتییەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت پۆلیس دەربارەی کوژرانی دوو هاووڵاتییەکە ڕوونکردنەوە دەدات
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی
دواتر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی
ەیوەندیدار