بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە چەند بەنزینخانەیەک داخران



لەشاری هەولێر چەند بەنزینخانەیەك بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپەوە داخران و خاوەنەكانیشیان سزادران.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریكردنی لیژنەكانی پشكنین و چاودێری بۆ بەنزینخانەكانی هەولێر، لەكۆی  ٥١ بەنزینخانە كە لەرۆژانی ١٢-١٦ تا ئەمڕۆ ٢١-١٢ پشكنین بۆ جۆری بەنزینەكانیان كراوە، سێ بەنزینخانەی ناو شاری هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكان، داخران و سزا دران.

قائیمقامیەتی هەولێر ناوی ئەو سێ بەنزینخانەیەی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە: وێستگەی بەهاری نوێ، وێستگەی میر و وێستگەی نیو ئۆیل.

وەزیرێکی پێشووی پارتی: پارتی و یەکێتی خەڵکیان نائومێد کردووە
پێشت وەزیرێکی پێشووی پارتی: پارتی و یەکێتی خەڵکیان نائومێد کردووە
کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
دواتر کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
پەیوەندیدار