کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ریاگەیاند، لە سبەینێوە هەینی شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن و شەپۆلەکەش تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و نووسیویەتی:”لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست پێشبینى دەکرێ سبەى ڕۆژی هەینى ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت لە کاتەکانى بەیانیدا لە گەڵ بارینى بارانى مام ناوەند لە ناوچە شاخاوییەکان و بارینى نمە باران لە سەنتەرى شارەکان, وە لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا باران بارینى سەنتەرى شارەکان دەگۆڕێت بۆ نمە بارانى پچڕ بچڕ وە لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویەکان.”.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە پلە کانى گەرما بە (٢-٤) پلە دادەبەزێت و خێرایی با (١٠-٢٠ کم/س دەبێت. هەروەها پشینى دەکرێ ئەم شەپۆلە تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەم بەردەوام بێت.

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە چەند بەنزینخانەیەک داخران
پێشت بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە چەند بەنزینخانەیەک داخران
وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان دیاریکرا
دواتر وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان دیاریکرا
ەیوەندیدار