لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا دەیان فەڵەستینی کوژران



هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن و ژمارەی کوژراو و بێسەروشوێنەکانیش لە ٢٧ هەزار کەس نزیك دەبیتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین “وەفا” بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە ٥٥ فەڵەستینی کوژران.

دوێنێش حکومەتی غەززە ڕایگەیاند لە ٧ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.

ڕوونیشیکردەوە لایەنی کەم هەشت هەزار منداڵ و شەش هەزار و ٢٠٠ ژن لە نێو کوژراوەکاندان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە شەش هەزار و ٧٠٠ کەسیش بێ سەروشوێنن و کەوتوونە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکانەوە، مەخەندە دەکرێت لەسەدا ٧٠ی ئەو ژمارەیەش ژن و منداڵ بن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی غەززە، ٥٢ هەزار و ٦٠٠ کەس دیکەش بە هۆی هێرشەکانەوە برینداربوون.

لە بارەی نمرەی خوێندکارانەوە بڕیار درا
پێشت لە بارەی نمرەی خوێندکارانەوە بڕیار درا
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
دواتر پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
ەیوەندیدار