جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی دەستیپێکرد



لە شاری سلێمانی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، لە کاتێکدا نەتوانرا بە ئۆنلاین دەنگاکان بۆ ئۆفیسی نیشتیمانی بنێردرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری سلێمانی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد.

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ڕۆژی ١٦ی مانگ ئەنجامدرا، زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە عێراق، هاوکات ٢٧ هەزار و ٤٠٢ کەس لە شاری سلێمانی مافی دەنگدانیان هەبوو، کە لەو ڕێژەیە زیاتر لە ٢١ هەزار کەس لە دەنگدانی تایبەت دەنگی داوە.

یەکێک لەو کێشانەی لە دەنگدانی تایبەت هەبوو لە کۆی ٥٦ وێستگەی دەنگدانی تایبەت تەنها یەک وێستگە توانراوە دەنگەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی بنێرێت بۆ ئۆفیسی نیشتیمانی، هەر بۆیە ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان دەستیپێکرد.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی سەربەخۆی عێراق بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، دوای تەوابوونی دەنگدان دەبوایە بەشێوەی ئۆنلاین دەنگەکان بنێردرایە بۆ ئۆفیسی نیشتیمانی، بەڵام بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە نەتوانرا ئەنجامبدرێت، دواتر لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردرا لە ناوەندی وردبینی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ٥٥ وێستەگەی پارێزگای سلێمانی تا کاتژمێر ٦ ئێوارە بەردەوامدەبێت، ئەگەر نەتوانرا تەواوبکرێت ئەوا لە ڕۆژانی ئایندە پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دەنگدانی تایبەت ٪٩١ ئەو ڕێژەیەی مافی دەنگدانیان هەبوو بەشدارییان کرد، هاوکات ئەمڕۆ هەوڵدەدرێت بە ڕێکاری گونجاو پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لەلایەن هەشت تیمەوە ئەنجامبدرێت.

 

بازاڕێکی دیکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە نرخی هەرزان کرایەوە
پێشت بازاڕێکی دیکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە نرخی هەرزان کرایەوە
کەشناسی هەرێم: بەفربارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
دواتر کەشناسی هەرێم: بەفربارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
ەیوەندیدار