سەرجەم هێڵەكانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە غەززە ڕاگیران



ئەمڕۆ چوار شەممە، کۆمپانیای پەیوەندییەكان لە فەلەستین پچڕانی تەواوەتی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێتی لە غەززە ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر ئەو شارە.

لەیس داراغمە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەسەڵاتی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لە فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئامێرەكانی داگیركەر مۆلیدەکانی دابینکردنی ئاڵوگۆڕی سەرەکی لە خان یونس لە باشووری غەززە تێكداوە، لەکاتێکدا فڕۆکە ئیسرائیلییەکان تۆڕی فایبەریان بۆردومان کردووە، کە فیدەری سەرەکی ئینتەرنێتە لە غەززە، دوای ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەریش کرایە ئامانج، بووە هۆی پچڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی چاککردنەوەی فایبەری سەرەکی لە غەززە 10 کاتژمێر کاری بەردەوامی خایاند بەهۆی سەختی گەیشتن بە شوێنەکە بەهۆی تێكدانی ئەو ڕێگایانەی، کە دەچنەوە سەری لەلایەن داگیرکارانەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، کێشەکە چارەسەر نەکرا، بەهۆی ئەوەی دووبارە کرایەوە ئامانج، ئەمەش وایکرد غەززە تا ئێستا لە دەرەوەی بازنەی ڕووماڵکردن بێت.

کەرتی غەززە لە ساڵی 2007ەوە گەمارۆیەکی خنکێنەری لەسەر بووە، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستدرێژییە سەربازییەكانییەوە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە گەمارۆی لەسەر توندتر کردووە، تاوەكو كار گەیشتە بڕینی کارەبا و ئاو و ئینتەرنێت و ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی کەرەستەی سەرەتایی و سووتەمەنی.

ڕێواس فایەق: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوایه‌ ڕه‌نگه‌ كورد ببوایە بە كەمینە
پێشت ڕێواس فایەق: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوایه‌ ڕه‌نگه‌ كورد ببوایە بە كەمینە
نرخی دۆلار بۆ كەمترین ئاست دابەزی
دواتر نرخی دۆلار بۆ كەمترین ئاست دابەزی
ەیوەندیدار