ئۆتۆمبێلێکی کرێی کردووە بە ڕەهن و پارەکەشی بردووە



تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە ئۆتۆمبێلێکی کرێی لە شوێنێك بە ڕەهن داناوە و پارەکەشی بردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیرکرد و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك ئۆتۆمبێلێكی لەنوسینگەی بەكرێدانی ئۆتۆمبێل بردووە و دواتر لەبری بڕەپارەیەك وەك ڕەهن لەشوێنێكی تر دایناوە و پارەكەی بردووە و هەڵاتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .

پۆلیس ڕاشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار (أ،ع،ح لەدایكبووی 1979 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 

سودانی لە بەرژەوەندی مامۆستایان بڕیاریدا
پێشت سودانی لە بەرژەوەندی مامۆستایان بڕیاریدا
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان: پەسەندکردنی یاسای بودجە قورسە
دواتر ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان: پەسەندکردنی یاسای بودجە قورسە
ەیوەندیدار