ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان: پەسەندکردنی یاسای بودجە قورسە



لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت، هاوکات پڕۆسەی هەموارکردنەوەش بەپێی وەرگرتنی لە حکوومەت وەک یاسای داراییە.

محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕایگەیاند، تا ئەم کاتە یاسای بودجە هەموار نەکراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، “پەسەندکردنی یاساکە تەنها دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان دەبێت، جا لەلایەن حکومەتەوە بێت یان لەلایەن لیژنە یاسایی و داراییەکانی پەرلەمانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ڕوانگەی فەرمیەوە دەتوانرێت یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، بەڵام لە ڕوانگەی پراکتیکی و ڕاستەقینەوە قورسە، چونکە خشتە و خەرجییەکانی بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پێشتر تۆمارکراون، هاوکات ئەگەر هەموارکردنەکە بکرێت، بڕگە داراییەکانی زیاد و فراوانتر دەکرێن”.

خەفاجی ڕوونیشیکردەوە، “ئەگەر کێشەیەکی یاسایی لە بودجەدا هەبوو، حکومەت دەتوانێت هەمواری بکاتەوە، بەو پێیەی یاسایەکی داراییە و خۆی بەرپرسیارە لە هەموارکردنەوەکەی، دواتر دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران”.

ئۆتۆمبێلێکی کرێی کردووە بە ڕەهن و پارەکەشی بردووە
پێشت ئۆتۆمبێلێکی کرێی کردووە بە ڕەهن و پارەکەشی بردووە
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بودجە و نەوت و گاز کۆدەبیتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بودجە و نەوت و گاز کۆدەبیتەوە
ەیوەندیدار