نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی دەرخستەی بازاڕی جیهانی نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە نرخی دوێنێی ٩٩ سەنت بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٣ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە نرخی دوێنێی ٨٣ سەنت بەرزبووەتەوە.

توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێننەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی ڕێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت ڕایانگەیاندووە کەشتییەکانیان ڕێگای دەریای سوور دەگۆڕن و لەوێوە هاتووچۆ ناکەن.

هاوکات، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ڕوسیا هەناردەکردنی نەوتی بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمکردووەتەوە و بەم جۆرەش کۆی گشتی کەمکردنەوەی هەناردەی ڕۆژانە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.

عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12
پێشت عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12
دادگای کۆلۆرادۆ: ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ناشێ
دواتر دادگای کۆلۆرادۆ: ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ناشێ
ەیوەندیدار