دادگای کۆلۆرادۆ: ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ناشێ



دادگای باڵای ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا بڕیارێکی لە دژی دۆناڵد ترەمپ دەرکرد و تێیدا هاتووە کە کەسێکی شیاو نییە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی دەستنیشانکردنی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا.

لە بڕیارەکەی دادگای باڵای کۆلۆرادۆدا هاتووە: “بە پێی ماددەی سێی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ترەمپ کەسێکی شیاو نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك” بەو پێیەش دادگاکە بڕیاری دا لەسەر شایستەنەبوونی ترەمپ بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە ناوخۆییەی کە کۆمارییەکان لە ویلایەتەکەدا ئەنجامی دەدەن بە مەبەستی دەستنیشانکردنی کاندیدێك بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

دادگاکە ئەوەشی خستەڕوو کە نابێت وەزیری کاروباری ویلایەتی کۆلۆرادۆ ناوی ترەمپ بخاتە نیو لیستی کاندیدی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کۆمارییەکانەوە.

جێبەجێکردنی بڕیارەکەش تا ڕۆژی 4ی کانوونی دووەمی داهاتوو بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دادگای باڵای ئەمریکا چارەنووسی ئەو تانەیە یەکلادەکاتەوە کە لە بڕیاری دادگاکەی کۆلۆرادۆ دراوە.

لای خۆشیەوە ستیڤن شۆنگ وتەبێژی دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی دادگای کۆلۆرادۆی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، بڕیارەکە دژی دیموکراسییە.

نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
پێت نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
مالیزیا ڕێگری لە کەشتییەکانی ئیسرائیل دەکات
دوات مالیزیا ڕێگری لە کەشتییەکانی ئیسرائیل دەکات
پەیوەندیدار