سودانی:هەڵبژاردنەکە مافێکی دەستووریی گرنگە بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەت



ئەمڕۆ دوو شەممە، هەڵبژاردنی گشتی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردس و سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لەیەکێک لە بنکەکانی دەنگدان دەنگیداو لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکان داوای لە هاوڵاتیانی عێراق کرد بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا بکەن.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەرفەتێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی حکومەتە خۆجێییەکان (لامەرکەزیەت) لە پارێزگاکانی عێراقدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرجەم کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ڕاسپارد، له‌ رۆژی ده‌نگدانی گشتیی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هاوكاری كارمه‌نده‌كانیان بکەن بۆ به‌شداریکردن له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان.

دوێنێش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەکردووە، هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەبێ هەبووونی هیچ کێشەیەک بەڕێوە دەچێت.

محمەد شیاع سودانی سوپاسی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کرد کە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە ڕووماڵ دەکەن و بۆ خەڵکی دەگوازنەوە و سوپاسی هێزە ئەمنییەکانیشی کرد کە لەپێناو بەسەلامەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا لەئەرکدان

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێرێ دەنگدانی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدرا و بڕیارە سبەینێش دەنگدانی گشتی لە عێراقدا بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەکۆی ١٨ پارێزگای عێراق لە ١٥ پارێزگادا بەڕیوەدەچێت و لەپارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر بەڕێوە ناچێت، ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ـــەوە یەکەمجارە هەڵبژاردنەکە لەپارێزگای کەرکووک بەڕێوە دەچێت.

هاوکات، لەمانگی حوزەیرانی حئەمساڵدا ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرد.

ڕێ بە وەزیری ناوخۆی عێراق نەدرا دەنگ بدات
پێشت ڕێ بە وەزیری ناوخۆی عێراق نەدرا دەنگ بدات
کەرکووکییەکان چارەنووسی شارەکەیان یەکلا دەکەنەوە
دواتر کەرکووکییەکان چارەنووسی شارەکەیان یەکلا دەکەنەوە
ەیوەندیدار