شارەزایەکی کەشناسی: دروستبوونی تەم دڵخۆشکەرە



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، دروستبوونی تەم نیشانەیەکی دڵخۆشکەرەیە بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ لەبارەی دروستبوونی تەم ڕایگەیاند، دروستبوونی ته‌م نیشانه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ بارانبارینی ئه‌مساڵ، چونکە وەکو ئەوە وایه هەموو شەوێك بارانێکی باش ببارێت لە هەموو ناوچەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، شێی خاک زیاددەکات و وا دەکات تا ماوەیەکی زۆر بەرگەی وشکی بگرێت، جگە لەوەش دروستبوونی تەم گەشە به گژوگیا و گەنم جۆ دەدات و سەوزایی زۆر زیاد دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەندێک ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تەم دروست بووە.

هاوکات گەشتەکانی فڕۆکەخانی هەولێر بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕ ڕاگیرا، مەوداى بینین لە هەندێ ناوچەدا بۆ ٢٠٠ مەتر کەمتر بووەوە.

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجییان ئەنجامدەدرێت
پێشت ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجییان ئەنجامدەدرێت
نرخی نەوت بەرز بوەوە
دواتر نرخی نەوت بەرز بوەوە
ەیوەندیدار