نرخی نەوت بەرز بوەوە



ئەمڕۆ شەممە بەگوێرەی دەرخستەی بۆرسەی جیهانی بۆ نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٧٦دۆلار و ٥٥ سەنت ئەم نرخەش بەراورد بە  بنرخی دوێنێی زیاتر دوو دۆلار بەرزبووەتەوە، بەڵام بەراورد بەنرخی شەش مانگی ڕابردوو هێشتا نرخی نەوت لە ئاستێکی نزمدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی کە بە نەوتی (تێکساس) ناسراوە بە ٧١ دۆلار و ٨٣ سەنتە و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاترلە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.

پسپۆڕانی بواری ئابوری هۆکاری دابەزینی نرخەکەی بۆ نیگەرانی لە زیادەڕۆیی لە دابینکردن و خستنەڕووی نەوت و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێننەوە، لەلایەکی دیکەوە ئامارەکانی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریکا بۆ مانگی ڕابردوو و پێشبینی ئەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوود دانەبەزێنێت یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ڕوسیا هەناردەکردنی نەوتی بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە و بەم جۆرەش کۆی گشتی کەمکردنەوەی هەناردەی ڕۆژانە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێژەیەک کە زیاترە لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

هاوکات، وڵاتانی ئەندام و بەرهەمهێنەری نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپیک بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت.

شارەزایەکی کەشناسی: دروستبوونی تەم دڵخۆشکەرە
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: دروستبوونی تەم دڵخۆشکەرە
هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان
دواتر هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان
ەیوەندیدار