سێ کۆچبەری کورد لە نۆكه‌ندی ئینگلیز له‌نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا خنكان



شەوی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ كه‌ ناوچه‌ی كاڵاسی فه‌ره‌نساوه‌ به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وتبوو له‌ نۆكه‌ندی ئینگلیز ژێر ئاو كه‌وت، بەهۆیەوە سێ ھاووڵاتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان کە دانیشتووی سلێمانی و حاجیاوان گیانیانلەدەستدا.

رەنج پشدەری، چالاکوان بە کوردستان نیوزی راگەیاندووە، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە نزیکەی ٧٠ کۆچبەر کە کوردیشیان تێدایە دوای ماوەیەک لە بەڕێکەوتنی بە لەمەکەیان لە ئاوی فەڕەنسا کێشەیان بۆ دروست دەبێت و ژمارەیەکیان دەکەونە ئاوەکەوە.

پشدەری دەشڵێت:” لە روداوەکەدا سێ کورد کە یەکێکیان گەنجێکی دانیشتووی حاجیاوا و دوانەکەی تریش ژنێک و پیاوێکی خەڵکی سلێمانین گیانیانلە دەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنن”.

راشیگەیاندووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان پۆلیسی فەرەنسا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ٦٠ کۆچبەر رزگاربکەن.

سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد
پێشت سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد
لاهور شێخ جەنگی بۆ کەرکوکییەکان: بەفراوانی بەشداری هەڵبژاردن بکەن ئازادن دەنگ بە کی دەدەن
دواتر لاهور شێخ جەنگی بۆ کەرکوکییەکان: بەفراوانی بەشداری هەڵبژاردن بکەن ئازادن دەنگ بە کی دەدەن
ەیوەندیدار