ئێران: لەهێرشێکدا ١٢ پۆلیس كوژران



وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای پۆلیس لە قه‌زای ڕاسک له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ١٢پۆلیس کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی لە بنکەی زانیاری ISF لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان پێی گەیشتووە، لەهێرشە تیرۆریستییەکەدا ١٢ پۆلیس کوژراون ژمارەیەک پۆلیسیش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

شاری ڕاسک دەکەوێتە باشووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران.

عەبدوللـەتیف ئەحمەد: هەرمامۆستایەک جنێو بەدەسەڵات بدات مەرد و ئازایە
پێشت عەبدوللـەتیف ئەحمەد: هەرمامۆستایەک جنێو بەدەسەڵات بدات مەرد و ئازایە
یاسن مەحمود: هەواڵی خۆش بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەڕێوەیە
دواتر یاسن مەحمود: هەواڵی خۆش بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەڕێوەیە
ەیوەندیدار