ئەمریکا دۆلاری کاش بۆ عێراق دەنێرێت



بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ شاندێكی ئەمەریكا رێككەوتوون كە لە ساڵی نوێیوە ئەمەریكا دۆلاری كاش بۆ عێراق بنێرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، شاندێكی بانكی ناوەندی عێراق لەگەڵ شاندێكی بانكی یەدەگ و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا لە دوبەی كۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە كۆمەڵێك رێككەوتنی تایبەت بە پاڵپشتیكردنی سیاسەتی بانكی ناوەندی عێراق.

ئاماژە بەوەشكرد، كە لە كۆبونەوەكەدا عێراق و ئەمەریكا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەمریکا ڕەزامەندی نیشانداوە لە ساڵی ٢٠٢٤ ەوە دۆلاری كاش بێتە عێراق، بەمەبەستی بەهێزكردنی توانای بانكەكانی عێراق و کارکردنیان بە ستانداردە نێودەوڵەتییان.

هاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دووپاتی کردەوە کە بانکی ناوەندی سوورە لەسەر پاڵپشتی بانکەکانی عێراق و بەرزکردنەوەی تواناکانیان و ئامادەکردنیان بۆ کارکردن بەگوێرەی پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناجێگیریی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی گرفتی بۆ هاووڵاتییان دروستکردوە، تا ئێستاش بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێكاری بۆ جێگیر کردنی بەهای دۆلاری گرتووەتەبەر، بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەکی ڕییشەیی چارەسەر نەبووە.

نەتەوەیەکگرتووەکان: لەدوای جەنگی جیهانی دووەم وێرانکاری غەززە گەورەترینە
پێشت نەتەوەیەکگرتووەکان: لەدوای جەنگی جیهانی دووەم وێرانکاری غەززە گەورەترینە
پشکنین بۆ برنجەکانی ناوبازاڕ ئەنجامدرا
دواتر پشکنین بۆ برنجەکانی ناوبازاڕ ئەنجامدرا
ەیوەندیدار