پەرلەمانتارێکی عێراق: لەبەر ئەم هۆکارانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێناکاتەوە



ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا تەنیا دوو خاڵی ناکۆکی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە چارەسەرکراون و ئەو ئاستەنگانەش کە لە بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن دروست بوون، پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئەو هۆکارانەی بوونەتە ڕێگر لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانی تورکییەوە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

ڕوونیشیکردەوە کە تا ئێستا لە ڕێی دانوستانەکانەوە دوو خاڵی ناکۆکی چارەسەرکراون یەکەمیان ئەوەیە کە کۆمپانیای  سۆمۆ لایەنی ڕێپێدراو بێت بۆ هەناردەکردنی نەوت و وەرگرتنی داهاتەکەی، دووەمیشیان، حکومەتی عێراق ڕۆڵی لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستاندا دەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو کە بۆری نەوتی جەیهان ئامادەیە بۆ هەناردەکردن، بەڵام هێشتا کۆمەڵێك خاڵی دیکەی ناکۆکی ماون هەتا ئەوانە چارەسەر نەکرێن، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێناکاتەوە.

عەلی مەشکور ڕاشیگەیاند، جۆری گرێبەستەکانی نەوت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن یەکێکە لە ڕێگرییەکان، چونکە گرێبەستەکان جیاوازییان هەیە لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵ کۆمپانیا هاوشێوەکانیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق کراوە، ئەوەش وایکردووە کۆمپانیاکان دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان و هەرناردەکردنەوەی نەوت ڕەت بکەنەوە.

ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و گاز باسی لەوەش کرد کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستاندا زۆر زیاترە لە کۆمپانیاکانی ناوەراست و باشوور، حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتیش بەوە ڕازی نین، چونکە ڕووگیریی بۆ کۆمپانیاکانی دیکە دروست دەکات.

سەرکردەیەکی پارتی تەقەدوم: حەلبوسی دەگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی
پێشت سەرکردەیەکی پارتی تەقەدوم: حەلبوسی دەگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی
عێراق دەبێتە خاوەنی مانگی دەستکرد
دواتر عێراق دەبێتە خاوەنی مانگی دەستکرد
ەیوەندیدار