دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا زیانی تەندروستی هەیە



زۆر کەس بەدوای دابەزاندنی کێشدا دەگەڕێن و هەندێکجار پەنا دەبەنە بەر سیستەمی خۆراکی خێرا بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا کێشیان داببەزێنن، ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستی دروست دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی ئەکتیڤ هیڵس، دابەزاندنی زیاتر لە ١ کیلۆ لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن زیانی تەندروستی هەیە، چەندین نیشانی لاوەکی دەردەکەون وەک هەڵوەرینی قژ یان هەستکردن بە سەرما، هەروەها لە درێژخایەندا زیانی دیکەی جەستەی و دەروونی دەبێت.

 

دابەزینی خێرای کێش چەندین مەترسی تەندروستی هەیە

لەدەستدانی بارستەی ماسولکەکان: کاتێک کێشت دادەبەزێت نەک تەنها چەوری، بەڵکو ماسولکەکانیش دادەبەزێنیت، زۆرجار لەدەستدانی بارستەی ماسولکەکان لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕێژەی میتابۆلیزم و سووتانی چەوریدا دێت، ئەمەش ڕێژەی چەوری بەرامبەر ماسولکەکان زیاتر ناسەقامگیر دەکات.

لاوازبوونی ماسولکەکان دەبێتە هۆی هەستکردن بە ناڕەحەتی لە چالاکییەکانی ڕۆژانەدا وەک هەڵگرتنی کێشی قورس یان سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا.

ناهاوسەنگی کانزاکان لە لەشدا: زۆرێک لە کارەکانی جەستە بە توخمە کانزاییە سروشتییەکان ڕێکدەخرێن، هەر ناهاوسەنگییەک لە ڕێژەی ئەم توخمانەدا مەترسیدارە و لەوانەیە ببێتە هۆی حاڵەتەکانی وەک گرژبوون و ناڕێکی لێدانی دڵ.

بەدخۆراکی: دابەزینی کێش لە ماوەیەکی کەمدا دەبێتە هۆی بێبەشکردنی جەستە لە ماددە خۆراکییە پێویستەکان، جگە لەوەش کەمی هەندێک مادەی خۆراکی وەک ڤیتامین D و کالیسیۆم دەبێتە هۆی زیادکردنی مەترسی تووشبوون بە هەندێک حاڵەتی تەندروستی وەک کەمخوێنی.

بەردی زراو: کاتێک بەردی زراو دروست دەبێت، ئازارێکی زۆر و هەرس نەکردن ڕوودەدات.

دابەزینێکی بەرچاو لە ئاستی وزە: بەکارهێنانی کەمی کالۆری یان خەرجکردنی زۆر بە دڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی وزە دەبێت جگە لە هەستکردن بە ماندوێتی جەستەیی، هەروەها کاریگەری لەسەر باری دەروونی هەیە، چونکە زۆرجار دابەزینی کێش هەستکردن بە بەردەوامی توڕەیی لەگەڵدایە.

عێراق دەبێتە خاوەنی مانگی دەستکرد
پێشت عێراق دەبێتە خاوەنی مانگی دەستکرد
وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن
دواتر وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن
ەیوەندیدار