دابەزینی نرخی نەوت زیانی ئابووری لە عێراق دەدات



ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار و ٤٦ سەنت دابەزیوە.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٦٨ دۆلار و ٤٦ سەنتە و بەراورد بە رۆژی رابردوو سێ دۆلارو ٤٠ سەنت دابەزیوە.

سەقامگیری نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە نزیکەی ٪٤ نرخەکەی لەدەستدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناردەکردنی ڕووسیا و ئەمەریکا، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە زیادەڕۆیی لە دابینکردنی نەوت.

تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاو لە دەریاوە لەلایەن ڕووسیا بۆ بەرزترین ئاست لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لە کاتێکدا ئەمریکا خەمڵاندنی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ناوخۆیی بۆ ئەمساڵ بەرزکردەوە.

شارەزایان و پسپۆڕان مەزەندەیان کردووە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، عێراق لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا زیاتر لە ملیارێک دۆلار زیانی پێدەگات.

سودانی هۆشداری بە سوپای عێراق دەدات
پێشت سودانی هۆشداری بە سوپای عێراق دەدات
ئەمریکا هۆشدارییەکی توند بە عێراق دەدات
دواتر ئەمریکا هۆشدارییەکی توند بە عێراق دەدات
ەیوەندیدار