شارێکی لەبیرکراو دۆزرایەوە



دواجار شوێنەوارناسان شارێکی لەبیرکراویان دۆزیوەتەوە لە ناوەڕاستی ئیتاڵیا، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یولیۆس قەیسەر ، کە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ ساڵ بە “ونبوو” ماوەتەوە.

ئەو شارەی دۆزراوەتەوە بە وتەی شوێنەوارناسەکان ناوی ( ئینتەرامنا لێریناس )ە، کەشارێکی ڕۆمانی “ئاوەدان” بووە ولە سەردەمی خۆیدا دوو هەزار کەسی تێدا نیشتەجێ بووە.

هەرچەندە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا شوێنەوارناسەکان تەنها بە ناوچەیەکی بچووکیان دەزانی، بەڵام دوای دۆزینەوەی شوێنەوارەکە دەرکەوت شارێکی گەورە بووە و بە شوێنی نیشتەجێبوون و پەرستگا و حەمام و تەنانەت سەکۆی شانۆشیان هەبووە، کە لەو سەردەمانەدا هێمای پێشکەوتن و شارستانی بووە.

لە ساڵی ٢٠١٠ هەڵکۆڵین لەو شوێنە دەستیپێکردووە، بەڵام ئێستا ئەنجامەکانی بڵاوکراونەتەوە، توێژینەوەکە بۆ ماوەی ١٣ ساڵە لەلایەن دکتۆر ئەلیساندرۆ لۆنارۆ لە قوتابخانەی کلاسیک لە زانکۆی کامبریج سەرپەرشتی کراوە.

بەڵگەکان دەریانخست کە ئینتەرامنا لێریناس تا سەدەی سێیەمی ئاوەدان بووە،

لونارۆ وتی: “بە شێوەیەکی ستراتیژی لە نێوان ڕووبارێک و ڕێگایەکی سەرەکیدا هەڵکەوتووە، ئینتەرامنا لێرێناس وەک گرێیەکی گەشەسەندوو لە تۆڕی شارەکانی ناوچەکەدا کاری کردووە،

ئینتەرامنا لێریناس لە ساڵی ٣١٢ پێش زایین دامەزراوە، لە سەردەمی کۆماری ڕۆمانی (سەردەمی پێش ئیمپراتۆریەتی بەهێزی ڕۆمانی)، دوای نزیکەی ١٠٠ ساڵ لە ڕووخانی ئیمپراتۆریەتەکە، لە سەدەی شەشەمدا پشتگوێ خرا،

بە وتەی دکتۆر لونارۆ، ئەم شارە توانیویەتی “بەرەنگاری پاشەکشەی ئیمپراتۆریەت ببێتەوە”، بەڵام بە وردی ئەمە چۆن ڕوویداوە تا ئێستا ڕوون نییە.

شوێنەکە نزیکەی ١٣٠ کیلۆمەتر لە ڕۆما دوورە، ئێستا ڕووبەری زۆربەی ناوچەکە بووە بە کێڵگەی بەرهەمهێنان، تیمەکەی دکتۆر لونارۆ دوای گەڕانێکی زۆر پاشماوەی شانۆیەکی داپۆشراو کە ١٥٠٠ کورسی تێدابوو، بازاڕێک و پەرستگایەک و کۆمەڵگەیەکی حەمام و کۆگایەکی گەورەیان دۆزیەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە شارەکە لەسەر بەندەرێکی گواستنەوە و بازرگانی بووە.

“48 کاتژمێر مۆڵەت بە خاوەن بینا و تەلارەکان دراوە”
پێشت “48 کاتژمێر مۆڵەت بە خاوەن بینا و تەلارەکان دراوە”
لە سلێمانی و نەینەوا چوار تیرۆرست دەستگیرکران
دواتر لە سلێمانی و نەینەوا چوار تیرۆرست دەستگیرکران
ەیوەندیدار