بافڵ تاڵەبانی سەردانی عەبدوللەتیف ئەحمەدی کرد



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی عەبدوللەتیف ئەحمەدی کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە سەردانەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی، قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە بەشێوەیەک تاکەکانی کۆمەڵگە بە هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە هەست بە ئارامی و پارێزراوی بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە بافڵ تاڵەبانی، ستایشی رۆڵ و پێگەی بەرزی مامۆستایانی ئاینی کرد و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لە هەوڵی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانێت کە هەمیشە لە خەمی قووڵکردنەوەی تەبایی و ئاڕاستەکردنی خەڵکدا بوون بەرەو چاکەکاری و خزمەتی گشتی، بێگومان ئێمەش پشتگیریی هەر هەوڵێکی لەوشێوەیە دەکەین کە ئامانجەکەی ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی بێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکڕیزی و یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد لەپێناو هەرێمێکی بەهێزتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و هەردوولا هاوڕابوون، هەمووان لەپێناو ئەو ئامانجە باڵایانەدا تێبکۆشن و هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدا بێت.

نەسرەت کاکە ئەمین: با هاووڵاتییان چاوەڕێی نەوتە ٥٠ هەزارییەکەی بەغدا نەبن
پێشت نەسرەت کاکە ئەمین: با هاووڵاتییان چاوەڕێی نەوتە ٥٠ هەزارییەکەی بەغدا نەبن
هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا لە خراپی ماددەکانی بەشەخۆراک بکەن
دواتر هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا لە خراپی ماددەکانی بەشەخۆراک بکەن
ەیوەندیدار