بڕیارێك لە بەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرکرا



ھەردو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەشیان واژۆکرد کە ٢٧٠ یەکەی نیشتەجێبون بەبێ بەرامبەر دەدەن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و یاداشتێکی هاوبەشیان واژۆکرد کە تیایدا بڕیاردرا لەسەر؛ دیاریکردنی رێژەی لە ٣٪ ی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە دەکاتە نزیکەی ٢٧٠ یەکەی نیشتەجێبون.

رۆژی ٨-٨-٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.

یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوبون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

سبەینێ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی: گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەمان واژۆکرد
دواتر وەزارەتی دارایی: گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەمان واژۆکرد
ەیوەندیدار