لە چەند شەقامێكی دیكە كامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” دەكەوێتە كار



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ئاشكرای دەكات، سبەینێ‌ لەسەر چوار شەقامی سنووری زاخۆ کامێراکانی هاتوچۆ “خاڵ بۆ خاڵ” دەکەونە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ لەناو تونێلی زاخۆ و لە دەستپێکی تونێلەکە تاوەکو کۆتایی، کامێرەکانی “خاڵ بۆ خاڵ” دەکەونە کار.

ڕاشیگەیاندووە، هەر سبەینێ‌ لەسەر شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل و دێرەبینێ و سحێلا کامێراکانی هاتووچۆ دادەنرێن و کارا دەکرێن و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

لە رۆژی ٢٩ی ئایاری ئەمساڵ، کامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” لەسەر ڕێگای دوکان- سلێمانی کەوتە کار، ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێکی هاووڵاتییان و ئەنجوومەنی پاریچزگای لێکەوتەوە.

 

دەوامی بەشێكی كارمەندانی هەرێم كەم دەكرێتەوە
پێشت دەوامی بەشێكی كارمەندانی هەرێم كەم دەكرێتەوە
دوو كەس لەسەر “دزینی مۆبایل” دەستگیر كران
دواتر دوو كەس لەسەر “دزینی مۆبایل” دەستگیر كران
ەیوەندیدار