دوو كەس لەسەر “دزینی مۆبایل” دەستگیر كران



بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە دزیان لە سێ دوکانی مۆبایل فرۆشتن کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوو تۆمەتباریان لە ناوچەی دەورووبەری فەیلەق دەستگیرکردووە، كە هەستاون بە دزیکردن لە سێ دوکانی مۆبایل فرۆشتن.

ڕاشیگەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە، توانراوە لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە شوێن پێی تۆمەتباران هەڵبگیرێت و لە درەنگانێکی شەودا دەستگیریان بکەن.

پۆلیسی کەرکوک دەشڵێت: “تۆمەتباران بەپێی مادەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە”.

 

لە چەند شەقامێكی دیكە كامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” دەكەوێتە كار
پێشت لە چەند شەقامێكی دیكە كامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” دەكەوێتە كار
دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەش دەكرێت
دواتر دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار