خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆش هاوشێوەی یەکشەممەکانی دوو مانگی ڕابردوو، مامۆستایانی ناڕازیی لە پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندان دەکەن.

خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئەنجام دەدرێت، سەرباری ئەوەش دەوامی خۆێندنگەکانیان بایکۆت کردووە.

بە هۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە تا ئێستا خوێندن لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەستی پێنەکردووە.

هەر ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازیی لە هەڵەبجە، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار دەکەن کە لە لێدوانێکیدا مامۆستایانی ناڕازیی تۆمەتبار کردبوو بەوەی هاوکارییان لە لایەنێکی سیاسی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بچنە بەغدا و لەوێ خۆپیشاندان بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجەدا هاتووە: “دوای ئەوەی کە ڕێگریمان لێکرا بچینە بەغدا، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی ماوەبەسەرچوو هەندێ تۆمەتی بۆ هەڵبەستووین و تەشهیری پێکردووین” بۆیە بڕیاریاندا ئەمڕۆ یەکشەممە، لەدادگای هەڵەبجە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماربکەن.

دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە
پێشت دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە
ئەمڕۆ سکاڵا لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار دەکرێت
دواتر ئەمڕۆ سکاڵا لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار دەکرێت
ەیوەندیدار