سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆماردەکرێت



مامۆستایانی ناڕازی لە هەڵەبجە رایدەگەیەنن، سبەینێ یەکشەممە لە دادگای شارەکە بە تۆمەتی ناوزڕاندنیان سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆماردەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە دەڵێن:” دوای ئەوەی کە ڕێگریمان لێکرا بچینە بەغدا، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی ماوەبەسەرچوو هەندێ تۆمەتی بۆ هەڵبەستووین و تەشهیری پێکردووین، سبەینێ یەکشەممە ۱۰ / ١٢ / ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠:٠٠ی لەدادگای هەڵەبجە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکەین”.

مامۆستایانی ناڕازی دەشڵێن:” ھەرلەبەردەم دادگای ھەڵەبجە گردبوونەوەیەك سازدەكەین و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای خۆمان ئەخەینە ڕوو سەبارەت بە ئەو پرسە و دووپاتکردنەوەی بایکۆت و بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان”

بەم ١٦ مەرجە خانووە زیادەڕۆییەکان تاپۆ دەکرێن
پێشت بەم ١٦ مەرجە خانووە زیادەڕۆییەکان تاپۆ دەکرێن
وێستگەیەکی کارەبا چاککرایەوە و پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت
دواتر وێستگەیەکی کارەبا چاککرایەوە و پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت
ەیوەندیدار