وێستگەیەکی کارەبا چاککرایەوە و پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت



وەزارەتی کارەبا چاککردنەوەی وێستگەی خەباتی ڕاگەیاند کە نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناوتۆڕ دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات، و وێستگەکە کەوتە کار و نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە، بەهۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، پاش کوژانەوەی گشتیی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە، کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم ڕوویدا، وەزارەتی کارەباش هۆکارەکەی بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ٤ کاتژمێر کەمیکرد.

سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆماردەکرێت
پێشت سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆماردەکرێت
سبەینێ‌ نەوت لە گەڕەكێكی سلێمانی دابەش دەكرێت
دواتر سبەینێ‌ نەوت لە گەڕەكێكی سلێمانی دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار