ئوردن پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد



بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی قەزای سۆران و گیانلەدەستدانی ١٤ کەس لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئوردن  پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی عێراق کرد.

لەپەیامەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردندا کە ئاراسته‌ی گه‌لی عیراقی كردووه‌، پرسه‌نامه‌ی ئاراستهی عێراقییەکان‌ كردووه‌ و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواستووه‌.

نزیک کاتژمێر نۆی شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون  لەقەزای سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون، کە زۆربەیان خوێندکار و مامۆستای زانکۆی سۆران بوون.

بەگوێرەی وتەی رەجەب زوبێر قائیمقامی قەزای سۆران ڕووداوەکە بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەباوە ڕوویداوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێناوە.

لەبارەی ڕووداوەکەوە کامەران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئاگرەکەی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی گشتی سۆران بۆ ١٤ کەس بەرزبووەتەوە کە ١٠ کەسیان پیاو و چوار کەسی دیکەیان ژنن و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە سیانیان کارمەندی بەرگری شارستانی سۆرانن و لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا برینداربوون.

باسی لەوەشکرد، باڵەخانەکە سیستمی ئاگرکوژێنەوە و پلیکانەی رزگاربوونی لە پشتی باڵەخانەکە نەبووە، دوا بەدوای ڕووداوەکە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاند.

سەرۆکایەتی زانکۆی سۆرانیش رایگەیاند، مامۆستایەکی زانکۆی سۆران، قوتابییەکی دکتۆرا و قوتابییەکی ماستەر گیانیان لەدەستداوە و مامۆستایەکی دیکەش بریندارە.

لەلایەکی دیکەوە ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق ئامادەیی بۆ هاوکاریکردن و چارەسەرکردنی بریندارەکان دەربڕی.

وێنەی بەشێک لە قوربانیانی ڕووداوەکەی سۆران

ناسنامەی قوربانیانی ڕووداوی ئاگرەکەی سۆران ڕاگەیەنران
پێشت ناسنامەی قوربانیانی ڕووداوی ئاگرەکەی سۆران ڕاگەیەنران
لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار