عێراق بڕیاری پێدانی بەشەخۆراك و مووچەی بە 7 ملیۆن هاووڵاتی دەركرد



وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق وردەكاری پێدانی بەشەخۆراك و مووچەی لە چوارچێوەی پاراستنی تۆڕی كۆمەڵایەتی بە هاووڵاتیان و خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، بەرنامەی حكومەتی نوێیان 100% جێبەجێ‌ كردووە.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، هەڵمەتی گەڕانی گەورە زیاتر لە دوو ملیۆن خێزانی لەخۆگرتبوو، كە تیایدا 2 ملیۆن و 151 هەزار خێزان (7 ملیۆن هاووڵاتی) سەبەتەی خۆراكی زیادەیان پێ‌ دراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ٦٠ ملیۆن بەشەخۆراکیان دابەشكردووە لە نێوان ئەو کەسانەی، کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

سەبارەت بە پێدانی مووچە بە كەسانی هەژار و ئەوانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، ئەو وەزیرە وتی، “ژمارەی ئەو كارتە ئەلیكترۆنیانەی (كی كارد) دروستمان كردووە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بۆ وەرگرتنی مووچە گەیشتۆتە 900 هەزار كارت”.

ئاشكراشی كرد، هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ سڕینەوەی ناوی ئەوانەی بە نایاسایی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتییان بۆ خەرج دەكرێت و لە هەڵمەتی داهاتوودا دەیان هەزار كەس لادەبرێن.

جەختیشی كردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێیان لەچوارچێوەی كارەكانی وەزارەتەكە جێبەجێ‌ كردووە.

دابەشكردنی دەرماڵەی دوو مانگی خوێندكاران دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی دەرماڵەی دوو مانگی خوێندكاران دەستپێدەكات
سێ‌ كاندید بۆ شوێنگرەوەی حەلبوسی ڕاگەیەنرا
دواتر سێ‌ كاندید بۆ شوێنگرەوەی حەلبوسی ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار