“بۆ مووچە و بودجە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و 700 ملیار دینارەکەش دەگاتە هەرێم”



سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، لەسەر پرسی مووچە و بودجە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و لە لە چەند رۆژی داهاتووشدا ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەگات و دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە میدیای پارتی راگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکەنەوە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە لەسەر مووچە و بودجە گفتوگۆ دەکەن و هەفتەی داهاتووش ٧٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە لە بەغداوە دەگات و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

پەرلەمانتارێكی عێراق: قه‌یرانی مووچه‌ حكومه‌تی هه‌رێم لێی‌ به‌رپرسه‌
پێشت پەرلەمانتارێكی عێراق: قه‌یرانی مووچه‌ حكومه‌تی هه‌رێم لێی‌ به‌رپرسه‌
بەهۆی بەنزینی کوالێتی خراپەوە چەند بەنزینخانەیەک داخران
دواتر بەهۆی بەنزینی کوالێتی خراپەوە چەند بەنزینخانەیەک داخران
پەیوەندیدار