کاروانێکی چەند ملیۆن دۆلاری گەیشتە عێراق



سەرچاوەیەکی حکومی ڕایگەیاند کاروانێکی چەند ملیۆن دۆلاری گەیشتۆتە عێراق،

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، ملیۆنان دۆلاری کاش لە رێگەی بانکی بازرگانییەوە گەیشتووەتە عێراق، و ناردنی ئەو بڕە دۆلارە کاشە لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە.

ڕوونیشکراوەتەوە، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا، چەند کاروانێکی دیکەی دۆلاری کاش بهێنرێتە عێراق، بە گەیشتنی ئەو بڕە لە دۆلار پێشبینیش دەکرێت بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی عێراقدا بەرەو جێگیربوون بڕوات.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا چەند کاروانێکی دۆلاری کاش لەسەر داوای حکومەتی عێراق گەیشتە بەغدا.

بە پێێ ڕێککەوتنێک بڕیارە چەندین بار دۆلار بە کاشی هاوردەی عێراق بکرێن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار، یەکێکی تر لە هۆپکارەکانی داواکردنی دۆلار بە شێوەی کاش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ١٣ بانکی ئەهلی عێراق ناویان تۆمارکرا بۆ وەرگرتنی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی “کە هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بە ١٣٢ هەزار دینارە” ، هاوکات بەپێێ ڕێککەوتنەکە دوای ئەوەی ئەو بانکانە پارەکە وەردەگرن دەبێت بەشێوەی کاش بخرێتە بازاڕەوە.

خاوەن ئاژەڵەکانی سنووری شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت خاوەن ئاژەڵەکانی سنووری شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
عەلی قەرەداغی: ستەم و سنووربەزێنی لە بڕیاردان بەسەر خەڵكدا، بۆتە دیاردە
دواتر عەلی قەرەداغی: ستەم و سنووربەزێنی لە بڕیاردان بەسەر خەڵكدا، بۆتە دیاردە
ەیوەندیدار