عەلی قەرەداغی: ستەم و سنووربەزێنی لە بڕیاردان بەسەر خەڵكدا، بۆتە دیاردە



سەرەڕای ئەوەی لە كۆمێنتەكانیاندا داوای شتانێكمان لێ دەكەن كە خۆیان ئەنجامی نادەن، لەگەڵ ئەوەشدا بێ دەرەتانن و هیچیان لەدەست نایەت جگە لە ئەنجامدانی دەم پیسی، كە ئەمەش جەور و ستەم قووڵتر دەكاتەوە.

خوای گەورە دەفەرموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلا تَعْدِلُوا

(ئەبو جەعفەر) دەڵێت: “پاك و بێگەردی بۆ ئەو زاتە، مەبەست لەم ئایەتە ئەمەیە: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان بە خوا و موحەمەد پێغەمبەر هێناوە، با یەكێك لە ڕەفتار و سیماكانتان ئەوەبێ لەپێناو خوا بەرامبەر دوژمن و دۆستانتان دادپەروەر بن، لە بڕیار و كردەوەكانتاندا ستەم مەكەن، تا ئەو سنوورە نەشكێنن كە دامناوە بۆتان بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ دوژمنانتان و دژایەتییەكانیان بۆتان. هەروەها كەمتەرخەمی لەو شتانەشدا مەكەن كە بۆم دیاری كردوون بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ سەركردە و بەڕێوەبەرە (خواناسەكانتان)، بەڵكو لەئاست سنوورەكانی خوا دەست هەڵگرن و وازبێنن.”.

زۆر ناخۆشە كە دەبینین ستەم و سنووربەزێنی زاڵە بەسەر بڕیارەكاندا، چونكە سنووربەزێنی و ستەم لە بڕیاردان بەسەر خەڵكدا و نەبوونی دادپەروەری و یەكسانی، گەورەترین گرفتە كە دووچاری ڕێكخستە كۆمەڵایەتی و یاساییەكان دەبێتەوە و شوخت دەخاتە ئەخلاقی ئیمانییەوە. هەربۆیە خوای گەورە لە كتێبە پیرۆزەكەیدا بانگمان دەكات تا لەپێناو خوادا دادپەروەر بین و، دوژمنایەتیمان لەگەڵ گەلێك وامان لێ نەكات كە دادپەروەر نەبین!

ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە زۆر پەند و وانەی لە ناواخنیدا هەڵگرتووە كە پێویستە هەموو مسوڵمانێك بیری لێ بكاتەوە و لە ژیانی ڕۆژانەیدا كاری پێ بكات، چونكە دادپەروەر بوون یەكێكە لە بەها ئیسلامییە بەرزەكان كە بناغەی بونیادنانی كۆمەڵگایەكی خۆڕاگر و پێشكەوتووە.

دادپەروەر بوون خوازیاری ئەوەیە كە ئێمە لەكاتی مامەڵە كردنمان لەگەڵ بەرامبەر، بێ لایەن و دادپەرەوەر بین، ئیتر ئەو بەرامبەرە دوژمن بێت یان دۆست جیاوازیی نییە، هەروەها لە جێبەجێ كردنی یاسا و بڕیارەكاندا لایەنگیر و سنووربەزێن نەبین. بەهەمان شێوە زۆر گرنگە لەكاتی مامەڵە كردندا یەكسانی بپارێزین و بە هۆكاری بوونی دوژمنایەتی و ڕق، دەمارگیری نەكەین.

خۆ ئەگەر تەماشای ئەم واقیعە بكەین كە ئەمڕۆ تیایدا دەژین، دەبینین كە ستەم و سنووربەزێنی لە بڕیاردان بەسەر خەڵكدا، بۆتە دیاردەیەكی بەربڵاو لە زۆرینەی كۆمەڵگاكاندا.

ئێمە هەتا شەڕ لەگەڵ یەكتری بكەین و بوختان بەدەم یەكەوە بكەین، سەرناكەوین..

لەكۆتاییدا ڕاگەیاندن بەشێكە لە جەنگ و ئێمەش تەواوی ڕێگا شەرعی و یاساییە بەردەستەكان دەگرینە بەر لەپێناو بەزاندنی دوژمنەكەمان و مەیدانیش شایەتە..

خوا هەر فەرمانی خۆی دەباتە سەر، بەڵام زۆرینەی خەڵك نازانن و بێ خەبەرن..

پ.د. عەلی قەرەداغی

کاروانێکی چەند ملیۆن دۆلاری گەیشتە عێراق
پێشت کاروانێکی چەند ملیۆن دۆلاری گەیشتە عێراق
بەشەخۆراکی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بڕدرا
دواتر بەشەخۆراکی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بڕدرا
ەیوەندیدار