سێ تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دەست بەسەر بڕی زیاتر لە کیلۆیەک کریستاڵ، جامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن گیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون، هاوکات بڕی زیاتر لە یەک کیلۆ کریستاڵ، بڕێک لە جامایکا و حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا .

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ٦ کانوونی یەکەم لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ، بڕێک جامایکا و حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا دۆلاری نەختی کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا دۆلاری نەختی کەمکردەوە
بافڵ تاڵەبانی داوا لە نووری مالیکی دەکات مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێکان نەکرێت
دواتر بافڵ تاڵەبانی داوا لە نووری مالیکی دەکات مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێکان نەکرێت
ەیوەندیدار