فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا



فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کە لە بۆردومانێکی ئەمریکادا بریندار ببوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەشدی شەعبی گیانلەدەستدانی مونتەزەر مەعموری فەرماندەی حەشدی ڕاگەیاند کە لە بۆردومانەکەی ئەمریکادا بۆ سەر پێگەکانی حەشد لە ناوچەی جورفلسەخر بریندارببوو، بەوەش ژمارەی کوژراوەکان بۆ نۆ کەس بەرز بووەوە.

ڕۆژی 22ی تشرینی دووەمی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئەمریکا پێگەکانی حەشدی شەعبییان لە ناوچەی جورفلسەخر بۆردومان کرد و ئەو کات هەشت چەکداری میلیشیاکان گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند بۆردومانەکە وەڵامێك بووە بۆ ئەو هێرشانەی میلیشیاکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ئەنجامیان دەدەن.

 دارایی و ئابووری هەرێم جگە لە مووچە سەرجەم خەرجییەکانی ڕاگرت
پێشت  دارایی و ئابووری هەرێم جگە لە مووچە سەرجەم خەرجییەکانی ڕاگرت
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەرزبوەوە
دواتر لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەرزبوەوە
ەیوەندیدار