حزبی دیموکرات: ئێران بە کورد ناڕووخێت



حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە چارەسەکردنی پرسی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستان بە جیا دێتە ئاراوە و کۆماری ئیسلامیش بە کورد ناڕووخێت.

خالید عەزیری، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا، لەناو ئەو بەشەدا دێتە ئاراوە و چارەسەری کێشەی کوردیش لە ئێران، لە چوارچێوەی ئێراندایە.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەلانی ئێران پێکەوە دەتوانن چارەنووسی دەسەڵاتی وڵاتەکە یەکلابکەنەوە، نەك بە تەنها پێکهاتەیەك و دەڵێت: “کۆماری ئیسلامی ئێران بە کورد ناڕووخێت، بەڵکو بە هەموو خەڵکی ئێران دەڕووخێت”.

سەبارەت بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێرانیش کە داخستنی بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی لە هەرێمی کوردستان لێکەوەتەوە، خالید عەزیزی ڕایگەیاند، “تا ئەو جێیەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، ئێمە نەبووینەتە هۆکاری شکستی ڕێککەوتنەکانی نێوان تاران و بەغدا و هەولێر. شوێن و جێگا و ڕێگای خەباتی ئێمە نێوخۆی ئێران و نێوخۆی کوردستانی ئێرانە. ئەوەی کە ئێمە لە کوردستانی عێراقین لە مەجبوریدایە. ئەوە حەقیقەتێکی تاڵە کە لەناو کوردستانی ئێراندا نین”.

لەو بڕوایەشدابوو کە ئەمریکا نەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێستای ئێران بهێنیت و لە بری ئەوەش دەیەوێت لەگەڵی هەڵ بکات و دەڵێت: “ئەوەی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ڕوودەدات، هەرگیز شەڕ نییە و هەوڵە بۆ یەکتر قەبوڵکردن”.

بکوژی ژنەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
پێشت بکوژی ژنەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
زێڕەنگەرێک بۆ خەڵک: ئەو کەسانەشی هاوسەرگیری دەکەن کەمترین زێڕ دەکڕن
دواتر زێڕەنگەرێک بۆ خەڵک: ئەو کەسانەشی هاوسەرگیری دەکەن کەمترین زێڕ دەکڕن
ەیوەندیدار