نرخی زێڕ جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزی کردەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری نوێی به‌خۆوه‌ بینی و نرخی ئۆنسەیەک زێر‌ دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دابه‌زینی تۆماركرد، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ به‌رزبۆوه‌ و گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و ٢٦ دۆلار.

لە کاتێکدا نرخی زێر دوێنێ دابه‌زینی تۆماركرد و نرخی ئۆنسەیەکی‌ گه‌یشته‌ ٢٠٠٧ دۆلار، بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە ڕێژەی ٪٠.٢ بەرزبووەوە و بە ٢٠٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، پێشبینی دەکرێت تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو زیاتر بەرزببێتەوە، بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر دراوی وڵاتانی جیهان کەمدەبێتەوە و هاووڵاتییان ڕوو لە کڕینی زێڕ دەکەن.

هاوکات سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی دیکەش، نرخی زیو بە ڕێژەی ٪٠.٥ بەرزبووەوە و گەیشتە ٢٤.٢٤ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆمیش بە ڕێژەی ٪٠.١ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٩٠٠.٣١ دۆلار.

پالادیۆم ، لە نزیک نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج ساڵدا نرخەکەی بە ڕێژەی ٪٠.٦بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٤٠.١٤ سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٥٥ هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٩٠ هەزار دینارە

یەک لیرەش بە ٤٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

970 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و گەشتیاریی لە سلێمانی خەرج دەکرێت
پێشت 970 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و گەشتیاریی لە سلێمانی خەرج دەکرێت
محەمەد حاجی مەحمود: کورد دەتوانێت کارتی فشار بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنیت
دواتر محەمەد حاجی مەحمود: کورد دەتوانێت کارتی فشار بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنیت
ەیوەندیدار