ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی توێژێکی زیاد کرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی کارمەندانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ 250 هەزار دینار زیادبکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران، چل و نۆیەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەرێوەبەرد، هاوکات چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە زیادکردنی مووچەی دامەزراوانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، ئاماژە بەوەکراوە، “بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی، و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بۆ پێزانینی ئەو هەوڵە بەنرخەی کە داویانە بۆ خزمەتکردنی وڵات و کۆمەڵگا و بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کلتوری کاری خۆبەخشی لە عێراق، سەرۆکوەزیران ئەم بڕیارانەی دا:

  1. پابەندکردنی سەرجەم وەزارەتەکان و دەزگاکانی حکومەت بە نیشاندانی ئەوپەڕی هاوکاری و دابینکردنی ئاسانکاری بۆ خۆبەخشەکان و تیمە خۆبەخشەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانیان.
  2. تەرخانکردنی یارمەتییەکی دارایی بۆ ئەو خۆبەخشانەی کە لە کاتی کاری خۆبەخشیدا تووشی ڕووداو دەبن.
  3. تەرخانکردنی خەڵاتی ساڵانەی نیشتمانی بۆ ئەو کەسانەی کە لە کاری خۆبەخشیدا جیاوازن.
  4. ئەو وەزارەتانەی کە پێویستیان بە خۆبەخش هەیە، سەنتەری خۆبەخشی تێدا دادەمەزرێنن کە کار بۆ ڕێکخستنیان دەکەن، لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییەکانیاندا.

لەبواری چاودێری کۆمەڵایەتیدا، “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا پێشنیازەکانی ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پێداویستییە تایبەتەکان (38ی ساڵی 2013) پەسەند بکات، کە بریتی بوو لە زیادکردنی مووچەی فەرمانبەری چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ 250 هەزار دینار، و دەسەڵاتدان بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەستکاریکردنی مووچە لەکاتی پێویستدا، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیدان بە تێبینییەکانی بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.

ئێران هەوڵی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
پێشت ئێران هەوڵی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
سەعدی پیرە: مووچە دواشبكەوێت دەدرێت بەڵام لەدەستچوونی خوێندن ناگەڕێتەوە
دواتر سەعدی پیرە: مووچە دواشبكەوێت دەدرێت بەڵام لەدەستچوونی خوێندن ناگەڕێتەوە
پەیوەندیدار