سەعدی پیرە: مووچە دواشبكەوێت دەدرێت بەڵام لەدەستچوونی خوێندن ناگەڕێتەوە



وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێی وایە، “بایكۆت بژاردەیەكی باش نییە” و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر مووچە دواشبكەوێت هەر دەدرێت، بەڵام لەدەستووچی خوێندن ناگەڕێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاندووە، بایکۆت و مانگرتنی مامۆستایان باشترین بژاردە نییە و سزادانی خوێندكارانیش کارێکی هەڵەیە، چونكە ئێستا لە سلێمانی و گەرمیان سوپایەک لە خوێندكاران لە دەرەوەی خوێندنگەكانن.

ڕاشیگەیاندووە، مووچەی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دواش بکەوێت، هەر دەگات، بەڵام لەدەستچوونی ساڵێکی خوێندن بۆ خوێندكاران هەرگیز ناگەڕێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی 26/11/2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوێکی فەرمی سەرجەم باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە بنەڕەتییەکان، خوێندنگە ئامادەیی و پیشەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاگادارکردەوە، کە ڕۆژی دوو شەممە، 27/11/2023، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی خوێندكاران و مامۆستایاندا دەکرێنەوە و “رەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە”.

ئاماژە بەوەشكرابوو “داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان دەکەین، کە بە نووسراوی فەرمی ئەو هەنگاوانەی گیراونەتەبەر بۆ ئاسایی کردنەوەی دەوام سەرجەم ئاستەنگ و کەم و کورییەکانی دەوامکردن ئاراستەی پەروەردە بکەن لە ماوەی سێ ڕۆژدا”.

 

ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی توێژێکی زیاد کرد
پێشت ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی توێژێکی زیاد کرد
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم بڕیاری نەدا
دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم بڕیاری نەدا
ەیوەندیدار