وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بریندارێکی لێ کەوتەوە



هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە، كەسێك بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمشەو (دوو شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار-باوەنور لە نزیک “قولە بەرز” ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڕینۆ تایبەت ، وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بریندار بوو.

ڕاشیگەیاند، بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پێویست ڕەوانەی (نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد) کرا لە باوەنور.

جەختیشی كردۆتەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.

 

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس بە سەختی برینداربوون
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس بە سەختی برینداربوون
نرخی زێڕ هاڕەی کرد و 120 دۆلار دابەزی
دواتر نرخی زێڕ هاڕەی کرد و 120 دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار