نرخی زێڕ هاڕەی کرد و 120 دۆلار دابەزی



زێڕ داکشانێکی گەورەی تۆمار کرد و نرخی یەك ئۆنسە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا 120 دۆلار دابەزی.

دوای ئەو بەرزبوونەوە لە ناکاوەی کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆماری کرد، لە ئێوارەوە جارێکی دیکە دەستی بە دابەزین کردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە دوو هەزار و 145 دۆلار کە ئەوەش یەکەم جار بوو لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە، بەڵام لە ئێوارەوە دەستی بە دابەزین کردەوە و تا کاتژمێر 10ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر، نرخی یەك ئۆنسە بوو بە دوو هەزار و 24 دۆلار.

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بریندارێکی لێ کەوتەوە
پێشت وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بریندارێکی لێ کەوتەوە
كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە هەڵكشانە
دواتر كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە هەڵكشانە
ەیوەندیدار