بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێکەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا



بەرپرسێکی تیمەکانی ڕزگارکردن ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێکەوە لە رۆژئاوای ئیندۆنیزیا، ١١ کەس بوون بەقوربانی کە بەمەبەستی گەشتکردن ڕوویان لەو ناوچەیە کردبوو.

عەبدولمەلیک، سەرۆکی دەزگای گەڕان و فریاگوزاری لە پادانگ، بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاندووە، “لە گارن و پشکنینەکان دوای ڕوودانی تەقینەوەی گڕکانەکە ١١ تەرم و سێ برینداریان دۆزیوەتەوە”.

بە وتەی بەرپرسانی ناوچەکە ڕۆژی یەکشەممە، گڕکانێک لە ڕۆژئاوای ئیندۆنیزیا تەقیوەتەوە و بە بەرزیی سێ کیلۆمەتر خۆڵەمێشی فڕێداوە، بەو هۆیەوە دەیان کەس لەدەورووبەری گڕکانەکە گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی ٧٥ گەشتیار هەن کە لە رۆژی شەممەوە لەسەر شاخەکە بوون، تیمەکانی ڕزگارکردنیش هەوڵی ژماردن و ڕزگارکردنیان دەدەن. دەشڵێت، “ژمارەی ڕاستەقینەی ونبووەکان نادیارە.”

هێندرا گوناوان بەرپرسی سەنتەری گڕکانناسیی ئەو وڵاتە، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، خۆڵەمێشی گڕکانەکە لە بەرزی سێ کیلۆمەتر لە سەرووی لوتکەی مێراپییەوە بووە.

تەقینەوەی گەورەی گڕکانی مێراپی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٨٠ هەزار کەسیش لە ناوچەکە ئاوارەبوون.

زانیاری لەسەر فرۆشی دۆلار بە گەشتیاران بڵاوکرایەوە
پێشت زانیاری لەسەر فرۆشی دۆلار بە گەشتیاران بڵاوکرایەوە
سامسۆنگ بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک پێشەنگی خۆی لە نێوان پێنج بڕاندی سەرەکی جیهانیدا دەپارێزێت
دواتر سامسۆنگ بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک پێشەنگی خۆی لە نێوان پێنج بڕاندی سەرەکی جیهانیدا دەپارێزێت
ەیوەندیدار