سامسۆنگ بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک پێشەنگی خۆی لە نێوان پێنج بڕاندی سەرەکی جیهانیدا دەپارێزێت



سامسۆنگ بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک پێشەنگی خۆی لە نێوان پێنج بڕاندی سەرەکی جیهانیدا دەپارێزێت

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئاشکرای کرد کە بڕاندەکەی لە ڕیزبەندی “باشترین 5 بڕاندی جیهانی”دایە بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بەپێی کۆمپانیای ڕاوێژکاری جیهانی “ئینتەربڕاند”. ئینتەربڕاند ساڵانە لیستی خۆی بۆ باشترین بڕاندە جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە، بەهای بڕاندی سامسۆنگ لەمساڵدا گەیشتە 91.4 ملیار دۆلاری ئەمریکی، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 4% گەشەی بەدەستهێناوە.
بەهای بڕاندەکەی سامسۆنگ لە ساڵی 2023دا لە سەرجەم بوارەکاندا بەرزبووەتەوە، سەرەڕای ئەو ئاڵانگاریانەی لەبەردەم پیشەسازی تەکنەلۆژیا لە ئاستی جیهانیدا هەیە، بەگوێرەی ئینتەربڕاند، هەڵسەنگاندنی سامسۆنگ بەهۆی چەندین هۆکارەوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بوو، لەوانە:
• بەردەوام باشترکردنی ئەزموونی کڕیاران لەسەر ئاستی کۆمپانیاکە لەسەر بنەمای ستراتیژی One Samsung.
• زیادکردنی پەیوەندی لە ڕێگەی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە و سیستەمی SmartThings.
• پێگەی لە تەکنەلۆژیا داهێنەرەکانی داهاتوو وەک نەوەی شەشەم، زیرەکی دەستکرد (AI)، ئۆتۆمبێل، ڕاستی باشکراو (AR) و ڕاستی ئەگەری (VR).
• هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی سەرکردایەتی لە حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی چالاکییە ژینگەدۆستەکانەوە لە بەرهەمهێناندا.
بەڕێز، وای ئێچ لی، بەرپرسی ئۆفیسی بەبازاڕکردنی جیهانی لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: گەشەسەندنی بەردەوام و ڕێژەیی لە بەهای بڕاندی سامسۆنگدا دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیری بێوچانی کڕیارەکانمان لە سەرانسەری جیهان، سەرەڕای ئەو ئاڵانگاریانەی کە ڕووبەڕووی ژینگەی کاری گشتی دەبنەوە، هەمیشە هەوڵدەدەین کە خوازراوترین بڕاند بین بۆ کڕیارەکانمان لە ڕێگەی پێشەنگی داهێنانی تەکنەلۆژی، و چالاککردنی ئەزموونی مانادار و بەردەوامبوون لە هەوڵەکانمان”.

بەهای بڕاند بە سیستەمی SmartThings، و ئەزموونی حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەوە دەجووڵێت

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ سەنتەری فرۆشتنی ڕاستەوخۆی بۆ کڕیاران (D2C) ڕاگەیاند. بە ئامانجی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی یەکگرتووە،ئۆنلاین و ئۆفلاین. هەروەها سەنتەری CX-MDE ی هەیە کە بەرپرسیارە لە بەرزکردنەوەی ئەزموونی فرە ئامێر، بۆ بەرزکردنەوەی کارلێک و باشترکردنی ئەزموونی گشتی کڕیاران.
هاوبەشییەکانی سامسۆنگ هۆکارێکی سەرەکی بوون بۆ بەرزکردنەوەی بەهای بڕاندەکەی. بەپێی سیستەمی SmartThings سامسۆنگ هاوبەشییە کراوەکانی فراوانتر دەکات بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندی بەرهەم و ئامێرەکانی، هەروەها بوونی هاوبەشییەکانی سامسۆنگ لەگەڵ زۆرێک لە کۆمپانیاکان وەک کۆمپانیاکانی مۆبایل، تابلێت، تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر و مۆنیتەرەکاندا بەشدارن لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی یاریکردنی باشکراو بۆ کڕیاران.
؛ سامسۆنگ چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوەوەک ڕامی DDR5 DRAM لە پۆلی 12 نانۆمەتر، و دەستکەوتنی پێشکەوتوو تا ئۆتۆمبێل و مۆبایلی پێشکەوتوو.
هەوڵەکانی سامسۆنگ بەرەو پرسەکانی حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی گرنگییەکی سەرەکی بوو. ئەم هەوڵانە بریتین لە زیادکردنی بەکارهێنانی کەرەستەی بەکارهاتوو، وەک پلاستیک لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو، شووشە و ئەلەمنیۆم لە زنجیرەی گالاکسی S23 و گالاکسی Z Flip5 وFold5 Z و مۆڵەتدانی کراوە بۆ تەکنەلۆژیای خانەی خۆری دوور کە لە تەلەفزیۆنەکاندا بەکاردەهێنرێت، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای پاتاگۆنیا بۆ خستنەبازاڕی یەکەی Less Microfiber بۆ جلشۆرەکان، و زیادکردنی دۆخی وزە بە زیرەکی دەستکرد AI Energy لە SmartThings Energy.

هەوڵ و دەستکەوتەکانی سامسۆنگ لە یەکە بازرگانییە جیاوازەکانیدا

مۆبایل
• کامێرای داهێنەرانە لە زنجیرەی گالاکسی S23 لەسەر بنەمای تێڕوانینەکانی کڕیار.
• کەمپەینی “بەشداری لە دیوەکەی تری بکە” و پاراستنی پێشەنگی خۆی لە پۆلی مۆبایلە چەماوەکاندا.
• بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە پیشەسازی یاریکردن بۆ باشترکردنی توانای یاریکردن لەسەر ئامێرەکانی گالاکسی لەڕێگەی کارکردن لەگەڵ هاوبەشە پێشەنگەکانی یاریکردن.
• دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی وەک تایبەتمەندی ” دەنگی چواردەور” لە بیستۆکی Galaxy Buds.
• بەرنامەی Samsung Global goal بۆ ئەوەی گالاکسی بتوانێت بەشداری بکات لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
• پێشەنگی لە تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم (5G) بە وەرگرتنی نوێترین تەکنەلۆژیا وەک تۆڕی دەستڕاگەیشتن بە ڕادیۆی ئۆنڵاین (vRAN) بۆ تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G)، و تۆڕەکانی دەستڕاگەیشتن بە ڕادیۆی کراوە (Open RAN).
• جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی پەیوەست بە تەکنەلۆژیای تۆڕی 5G ی سامسۆنگ.

شاشەکان
• پێشەنگی بازاڕی جیهانی لە ڕێگەی داهێنانی بەرهەمی بەردەوام، لەوانەش Neo QLED 8K و Micro LED
• بەهێزکردنی پیشەسازی یاریکردن لەڕێگەی بەرهەمەکانی وەک Odyssey Ark و سەکۆی Samsung Gaming Hub، لەگەڵ خزمەتگوزارییە.
پێشەنگەکانی پەخشی یارییەکان
• دەستڕاگەیشتن لە ڕێگەی دۆخی Relumino Mode، و هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی شاهانەی نابینایان (RNIB).

ئامێرەکانی ناوماڵ
•پێشەنگی جیهانی لە ئامێرەکانی ناوماڵ وەک ساردکەرەوە و جلشۆر.
• بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر بە پشتبەستن بە تێڕوانینەکانی کڕیار.
• پێناسەکردنەوەی ئامێرەکانی ناوماڵ بە بەرهەمەکانی Bespoke، بردنەوەی خەڵاتی داهێنانی پێشانگای ئەلیکترۆنیاتی بەکاربەری CES، خەڵاتی دیزاینی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی (iF).

نیمچەگەیەنەرەکان
٠ خستنەبازاڕی داهێنانی پیشەسازی نوێ، وەکو بیرگەی DDR5 DRAM لە پۆلی 12 نانۆمەتر ، و بەهێزکردنی پێشەنگی لە بازاڕ.
•بەهێزکردنی هاوبەشی لە کەرتەکانی گەشەسەندنی بەرز وەک زیرەکی دەستکرد و ئۆتۆمبێل
•فراوانکردنی چارەسەرەکانی Exynos تا ئامێرە لەبەرکراوەکان و نەوەی پێنجەم 5G لەخۆبگرێت.
•بەرزکردنەوەی متمانە بە بەکارهێنانی هەستەوەرەکانی ISOCELL لە مۆبایلە زیرەکەکانی پێشەنگ.
• پشتگیریکردنی هەوڵەکانی پەیوەست بە حوکمڕانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی.

بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێکەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێکەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
دواتر وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار