خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت



یەکێتی نابینایانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داواکارییەکانیان ئاڕاستەی بەغدا کردووە و داوادەکەن مووچەکانیان لەگەڵ عێراق هاوتابکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتی نابینایانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانە داراییەکانەوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان پشکی شێری زیانەکانی بەرکەوتووە، مانگانە بڕی ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرن، لە کاتێکدا ئەویش وەک مامۆستایان و مووچەخۆرانی دیکە دوادەکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێم بێت، هەربۆیە ڕووی داواکارییەکانمان کردە دامەزراوە تایبەتەکان لە بەغدا.

هاوکات دوێنێ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داواکارییەکانیان لە چەند خاڵێکدا پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، لەوانە: مووچەکانیان هاوتای مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی عێراقی لێبکرێت کە مانگانە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار وەردەگرن، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان قەرەبووبکرێنەوە کە بەهۆی مین و پاشماوەکانی جەنگی نێوان عێراق و ئێران نابینا بوون، هەروەها بڕی هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەزار خێزانی نابینا دابینبکرێت.

 

وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
پێشت وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
شارەوانی هەولێر نوسینی ڕیکلام لەسەر دیوارەکان قەدەغە دەکات
دواتر شارەوانی هەولێر نوسینی ڕیکلام لەسەر دیوارەکان قەدەغە دەکات
ەیوەندیدار