شارەوانی هەولێر نوسینی ڕیکلام لەسەر دیوارەکان قەدەغە دەکات



سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی کردووە بە سڕینەوەی هەموو ئەو ڕیکلام و نوسینانەی لەسەر دیوارەکان دەنوسرێن و جێگری سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە ئە کارە دەکەن”.

ئەوەش لەوکاتێکدایە شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ سڕینەوەی ڕیکلامی سەر دیوارەکان لە سنووری شارەوانی پێنج دەستپێکردووە و کارمەندانی شارەوانی بە بۆیەی سپی ئەو نوسین و ناڕێکیانەی لەسەر دیوارەکان دەسڕنەوە.

کارزان هادی جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم دیاردەیە تەشەنەی کردووە و کارێکی نارشتانییە، هەرکەسێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگرینەبەر.

جێگری سەرۆکی شارەوانی باسی لەوەشکردووە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمەڵێک خەڵک گیراوەتەبەر، بەتایبەت ئەوانەی ژمارەی تەلەفونی خۆیان نوسیووە، ئەمساڵ هەنگاوەکە بەمجۆرەیە شارەوانی خۆی بەشێکی زۆری دیوارەکان پاک دەکاتەوە.

خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت
پێشت خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت
نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت
دواتر نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار