لە دوبز ‌هێرشکرایە سەر حەشدی شەعبی و پێنج چەکدار کوژران



پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی لە ھێرشێکدا لە قەزای دوبزی سنوری پارێزگای کەرکوک کوژران، ئاژانسی رۆیتەرزیش لە زاری سێ سەرچاوەی ئەمنی و عێراقییەوە بڵاویکردووەتەوە گوماندەکرێت ھێرشەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام درابێت.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە سێ سەرچاوەی ئەمنی عێراقەوە بڵایکردووەتەوە کە ئەمشەو یەکشەممە لە باکوری کەرکوک پێنج ئەندامی گروپێکی چەکداری عێراقی لە ھێرشێکی ئاسمانیدا کوژراون.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو چەکدارانە لەکاتێکدا کراونەتە ئامانج کە ئامادەکارییان کردووە بۆ ھەڵدانی موشەک دژی ھێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و گومان دەکرێت ھێرشەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدرابێت.

هەروەها میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش بڵاویانکردووەتەوە، لە ئەنجامی ھێرشەکەی ئەمریکادا دوو ئەندامی بزوتنەوەکەیان کوژراون.

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی
پێشت نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
دواتر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
ەیوەندیدار